کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان 161 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

.

01:45 PM - 13/05/2021

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان 161 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژمارەی تووشبوان و قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان بەردەوام لە هەڵكشاندایە، لەوبارەیەوە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە تا ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە 161 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە سێ ملیۆن و 345 هەزار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاندووە لە 24 سەعاتدا لە ئەمریكا 35 هەزار و 816 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 841 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی توشبوان لە ئەمریكا گەیشتۆتە 33 ملیۆن و 586 هەزار كەس و هەر بەو هۆیەوە 597 هەزار و 785 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە بەوەش ئەمریكا یەكەمین وڵاتە لە ڕیزبەندی جیهان كە زۆرترین قوربانی بەركەوتووە، دوای ئەمریكاش ولاتی هندستان بە پلەی دووم دێت كە تا ئێستا 22 ملیۆن و 600 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 250 هەزار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و بەپێی ئامارەكان ڕ‌ۆژانە زیاتر لە 4 هەزار كەس لە هندستان بە كۆرۆنا گیان لە دەستدەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە