کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی ئەمریكا ناڕاستەوخۆی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دوپاتكردەوە

.

01:04 PM - 13/05/2021

سەرۆكی ئەمریكا ناڕاستەوخۆی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دوپاتكردەوە

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئاڵۆزییەكانی قودس و هێرشەكانی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئیسرائیل لەبەرامبەر سەدان موشەكدا كە لە كەرتی غەزەوە ئاراستەدەكرێن، مافی بەرگری لەخۆكردنی هەیە، ئەوەشی خستەڕوو پەیوەندین تەلەفونی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوەو بارودۆخەكەیان تاوتوێكردووە و داوای كردووە بەزووترین كات روبەڕوبوونەوەكان رابگیرێن.
پێشتر ژمارەیەك وڵاتی زلهێز و نەتەوە یەكگرتووەكان داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیلیان كردووە كە سەدان قوربانی لێ كەوتۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە