کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی قوربانیانی كەرتی غەزە بۆ 67 كوژرا و 388 بریندار بەرزبۆوە

.

01:00 PM - 13/05/2021

ژمارەی قوربانیانی كەرتی غەزە بۆ 67 كوژرا و 388 بریندار بەرزبۆوە

ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە لە بەرزبوونەوەدایە، تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندووە سوپای ئیسرائیل بێ گویدانە مافەكانی مرۆڤ كەرتی غەززە بۆردومان دەكات و بەو هۆیەوە 67 كەس گیانیان لە دەستداوە كە زۆرینەیان كەسانی مەدەنی بێ تاوانن ، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە هەر بەهۆی بۆردومانەكانەوە ژمارەی برینداران بۆ 388 بریندار بەرزبۆتەوە كە لە ناویاندا 115 منداڵ و 50 ژن هەیە،ئەوەشی خستۆتەروو پێویستە وڵاتانی زلهێز و نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێگە نەدەن چیتر ئیسرائیل بەو شێوەیە بۆردومانی فەڵەستین بكات چونكە توانای تەندروستی فەڵەستین سنووردارە و توانای چارەسەركردنی ئەو ژمارەی زۆرەی قوربانیانمان نییە.
چەند ڕۆژێكە گرژی ئاڵۆزی لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێكردۆتەوە و بەردەوام بە مووشەك هێرش دەكەنە سەر یەكتری و زیانی گیانی و مادی زۆریان بە یەكتری گەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە