.
12:40 PM - 13/05/2021
دەرباز کۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە مسوڵمانان دەکات
هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە تەواوی موسڵمانان و کوردستانیان پیرۆز دەکەم، خوای گەورە ڕۆژوو و تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێ و جەژن بکاتە دەرفەتێک بۆ ئاشتبوونەوەی گشتی نێوانمان.
گەلەکەمان هەمیشە بەبایەخ و گڕوتینەوە لەپێشوازی مانگی رەمەزانی پیرۆزدایەو هەموومان هەوڵ دەدەین ئەم مانگە پیرۆزە بکەینە دەرفەت بۆ یەکتر قبوڵکردن و ئاشتبوونەوەی گشتی نێوانمان، جەژنی ڕەمەزانیش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی دەست لەناو دەست هەوڵ بدەین کۆتایی بە قەیرانەکان بهێنین و کێشەکان چارەسەر بکەین، هەنگاوی جدی بنێین بۆ ئاشتەوایی و خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان.
دووبارە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزتان ئاراستە دەکەم و دەخوازم هەمیشە لە جەژن و خۆشی و شادی بن.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە