کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی كۆسرەت ڕەسوڵ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

.

12:02 AM - 13/05/2021

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبای ئاڕاستەی مسوڵمانان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێشمەرگە قارەمانەكان كرد و  هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلی كورد.
هەر لە پەیامەكەدا كۆسرەت رەسوڵ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: گەلەكەمان ساڵێكی سەخت و  پڕ قەیرانی بەڕێكرد، هیواخوازم جەژنی رەمەزان ببێتە وێستگەیەكی گرنگ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەو زاڵبوون بەسەر تەنگژە و قەیرانەكان، ئەم كارەش تەنهاو تەنها بە لەخۆبردوویی و یەكڕیزی بەدیدێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە