کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كەركوك و نەینەوا مۆڵگە و تونێلێكی تایبەت بەتیرۆریستانی داعش وێرانكران

.

09:21 PM - 12/05/2021

بەپێی بەیاننامەیەكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق، هێزێكی سەر بەفەوجی سێی لیوای 32  بەپشت بەستن بە زانیارییە وردەكانی بەشی هەواڵگری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك و بەهەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی هەواڵگری فیرقەی هەشتەم، لەناوچەی قەرەتەپە دەستیان بەسەر دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە، كە ژمارەیەك گوللەی هاوەن و بۆمب و مووشەكی كاتیوشا و كەلوپەلی تری تێدابووە، ئاماژە بەوەشكراوە: كە تەواوی گوللە و تەقەمەنی و كەلوپەلەكانی ئەو دوو مۆڵگەیە لەناوبراون.
لایخۆیەوە هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژ بەداعش گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكردوە، كە تیایدا هێرشێكی ئاسمانی كراوەتە سەر تونیلێك لەپارێزگای نەینەوا كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەكارهێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە