کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئیدانەی توندوتیژیەكانی ئیسرائیل و فەڵەستینیەكان دەكات

.

09:02 PM - 12/05/2021

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد: مۆسكۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەكانی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی لەپەیوەندیدایە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان بۆ هێوركردنەوەی دۆخی فەڵەستین .
سێرگی فیرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لەدیدارێكیدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیك رایگەیاند: كە لەگەڵ هاوبەشەكانیان لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەروبەندی دەركردنی بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدان و كار بۆ لێكترنزیكردنەوەی هەڵوێستەكان دەكەن سەبارەت بەدۆخی ئیسرائیل و فەڵەستین.
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ئیدانەی هەموو جۆرە توندوتیژیەكی دژ بەهاوڵاتیان كرد و داواشیكرد هەمووان رێز لەشوێنە پیرۆزەكان بگرن و راشیگەیاند: هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی دۆخی قودس كارێكی ناڕەوایە و لەهەمان كاتیشدا داوای لەتەلئەبیب كرد هەوڵی نیشتەجێكردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای  خاكی فەڵەستین رابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە