کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی كێشەی كارمەندانی پرۆژەی ئاوی دوكان چارەسەركرا

.

06:32 PM - 12/05/2021

بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی كێشەی كارمەندانی پرۆژەی ئاوی دوكان چارەسەركرا

 بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی كارمەندانی پرۆژەی ئاوی دوكان چارەسەركرا.
رۆژی 11 ی نیسان, 65 كارمەندی پرۆژەی ئاوی هێڵی دووی دوكان-سلێمانی بایكۆتی دەوامیان راگەیاند بەهۆی ئەوەی كە هەرچەندە ماوەی 13 ساڵە لەو پرۆژەیە كاردەكەن، بەڵام تەنها وەكو كارمەندی رۆژانە مامەڵەمان لەگەڵ دەكرا, وە هەمان رۆژی راگەیاندنی ئەو بایكۆتە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتەسەر خەت و دوای گوێگرتن لە داواكارییەكانیان پشتگیری بۆ داواڕەواكانیان دەربڕی و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكەی پێدان, كارمەندەكانی پرۆژەی ئاوی دوكان ئاماژەیان بەوەشدا كە پشت بەستن بە بەڵێنەكەی قوباد تاڵەبانی هەمان رۆژ گەڕاونەتەوە سەركارەكانیان, دەشڵێن خۆشبەختانەش لە 11 ی ئایاری 2021 فەرمانی بەگرێبەستكردنیان لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و بۆئەو مەبەستە سوپاسی خەمخۆری و بەدەنگەوەهاتنی قوباد تاڵەبانی دەكەن كە بەڵێنەكەی بردۆتەسەر و داواكارییەكەیانی جێبەجێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە