کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

.

06:15 PM - 12/05/2021

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین بەھەموو چین و توێژەکانیەوە.

پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و کیمیاباران و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین.

ئومێدەوارین جەژنی رەمەزانی پیرۆز ببێتە ماییەی گەردن ئازادی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی.

ھیوادارین بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان رۆژانی جەژن بە ئاسودەیی و ئارامی بەسەربەرن.

جەژنتان پیرۆز و ھەموو کات سەرفرازبن.


راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٢/٥/٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە