کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەنها لەیەك رۆژدا 30 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی

.

05:14 PM - 12/05/2021

تەنها لەیەك رۆژدا 30 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی
بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرای دەكات تەنها لەماوەی یەك رۆژدا 30 هەزار گەشتیار هاتونەت شاری سلێمانی.
(داسیار محەمەد) بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی تایبەت بە گەلی كوردستانی راگەیاند، كە بە تەنها لە رۆژی 11ی ئایاردا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە سەردانی شاری سلێمانیان كردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، كە تەواوی شوێنە گەشتیارییەكان و هۆتێل و چێشتخانەكان و شوێنەكانی تری حەوانەوە لە رۆژانی جەژندا كراوە دەبن، بۆ پێشوازیكردن لەگەشتیاران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە