کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەرەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاری داخراون

.

05:12 PM - 12/05/2021

لەرەمەزاندا 25 شوێنی گەشتیاری داخراون
لیژنەكانی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ، لە مانگی ڕەمەزاندا سەردانی 900 خاوەن مۆڵەتی گەشتیاریان كردوە و 25 شوێنی گەشتیاریان داخستووە.
بەپێی ئامارێكی لیژنەكانی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە كۆی بەسەركردنەوەكان لە نێو شاری سلێمانی لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنمایەكان  25 شوێن داخراوە هەروەك  36 خاوەنكار پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە .
لە شاری سلێمانی 1400 موڵەتی كاركردنی گەشتیاری دراوەتە خاوەنكاران و لە ڕَگەی لیژنەكانی گەشتوگوزارەوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی دواین مەرج و ڕێنمایەكان بەسەر دەكرێنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە