کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراقییەكان دووەم گەورەترین كڕیاری خانووبەرەی توركیان

.

05:04 PM - 12/05/2021

عیراقییەكان دووەم گەورەترین كڕیاری خانووبەرەی توركیان
دەستەی ئاماری توركیا ئاشكرایكرد، هاوڵاتیانی عیراق دووەم گەورەترین كڕیاری خانووبەرەن لە توركیا‌و تەنها لە مانگی رابردوودا نزیكەی 550 یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیووە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی دەستەی ئاماری توركیا، لەمانگی نیساندا فرۆشتنی موڵك لە توركیا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردوە‌و بیانییەكان نزیكەی 11 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیان لە توركیا كڕیووە، كە بەشێكی زۆریان كەوتونەتە شاری ئیستانبوڵ، ئەنتاڵیا، ئەنكەرە‌و  مێرسین.
بەپێی راپۆرتەكە، ئێرانییەكان لەڕیزبەندی كڕینی زۆرترین موڵك لە توركیا لە پلەی یەكەمدا بوون‌و لەمانگی نیساندا 557 یەكەیان كڕیووە، لەدوای ئەوانیش هاوڵاتیانی عیراق لە پلەی دووەمدا بوون‌و 546 یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیووە، لەدوای ئەوانیش هاوڵاتیانی روسیا‌و ئەفغانستان‌و كازاخستان هاتوون.
دەستەی ئاماری توركیا ئاماژەی بەوەشكردوە، هاوڵاتیانی بیانی لە ساڵی رابردوودا 95 هەزار‌و 863 موڵكیان لەشارەكانی توركیا كڕیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە