کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسی گەلەكەمان و دیموكراتیەت

.

03:08 PM - 12/05/2021


سەردار هەركی

. كەیسی  بادینان رەهندێكی نێودەولەتی وەرگرتوە و بویتە زەنگێكی مەترسیدارە ودەبێت چارەسەری گونجاو و حەكیمانەی بو بدوزرێتەوە لەسەر بنەمای سەروەی راستەقینەی یاسا و سەربەخوی دەستەڵاتی دادوەری .

. بەپرسەكانی هەرێم هەرچی زوە دەبێت چارەسەری لەت لەت بون و بەجەمسەر بونی قولی كومەڵگای كورستانی بكەن نەك قولتر كردنی .

. بژاردەی كەلە رەقی و عینادی انتحاری سیاسیە و سود بە هیچ لایەنێك ناگەینیت بەلكو زیانە بۆ هەموان.

لە دێر زمانەوە پەیوەندیەكی راستەوخۆ هەیە نێوان پرسی گەلی كوردستان و دیمكراتیەت , هەر كاتێك دیمكراتیە یان نیمچە دیمكراتیەت لەو وڵاتانەی كە مللەتەكەمان تێدا دەژیت بە هێز بوە پرسی گەلەكەمان بەرو پێشوەچون و كەشەكردنی بەخۆە بینیوە , پێچەوانەكەشی بە هەمان شێوە راستە ,
هەربویە شورشی نوێی گەلەكەمان دروشمی مافی چارەنوسی بۆ  گەلی كوردستان و دیمكراتیەت بۆ عراقی هەلگرتبوو .
واتە یەك لە بنەماكانی ستراتیجیەتی مللەتەكەمان بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی پیادە كردن و پتەو كردنی دیمكراسیەت و بهاكانی لە یٔازادی روژنامەگەڕی و یٔازادی دەڕبرین و گشت مافەكانی تری مرۆڤە , و دابین كردنی ژیانەكی یٔاسودە و پڕ كەرامەت بۆ هاولاتیانی كوردستانی یٔامانجێكی پیروزە كەمتر نیە لە حەزی ژیان ناو قاوەرەكی نیمچە سەربەخو. واتە بە نمونەی جوان و سەرنج راكێش هەم وڵاتمان بەهێز دەكەین و هەم پێشتگیری نێودەولەتی زیاتر بەدەست دێنین .
بەداخەوە یٔەوە یٔیستا لە كوردستان دەگوزەرێت و پیادە دەكرێت ریك پێچەوانەكەیتی و مەلەكردنە پێچەوانەی شەپول , یٔەم راستیە بە زەقی لە كەیسی گرتنی چالاكوانانی بادیان بەدی دەكرێت , و كاردانەوەكانی ناوخویی و دەركەی یٔەم راستیەی دەسلمێنێت , لە یٔاستی ناوخویی ( هەلوێستی یەكێتی و بزوتنەوەی گوران و كومەلی دادپەروەری و حزبی شیوعی كوردساتانی  .....) لە یٔاستی دەرەكیش ( بەیانامەكانی كونسلگەریەكانی یٔەمریكا و یٔەلمانیا و فرنسا و كندا و یەكێتی یٔوروپا ....)و هەروەها لە راپورتی نەتەوە یەكگتروەكان- یٔۆفیسی عراق UNAMI لەسەر هەمان بابەت زۆر  بە یٔاشكەرا باس لە پاشەكەشی بەهاكانی دیمكراسیەت لە هەرێمی كوردستان وكوتپەند كردنی یٔازادی دەڕبرین دەكات .
یٔەوەی مایەی نیگەرانیە بەرپرسە پەیوەندارەكانی هەرێمەكەمان تاكو یٔیستا بژاردەی كەلە رەقی و عینادیان هەلبژاردوە كە یٔەمە انتحاری سیاسیە و سود بە هیچ لایەنێك ناگەینیت بەلكو زیانە بۆ هەموان , سیاسەتی نەعامە و پشت گوێخستنی رەنگدانەوەكان وڵاتەكەمان بەرو هەڵدێر دەبات چونكە كەیسی  بادینان رەهندێكی نێودەولەتی وەرگرتوە و بویتە زەنگێكی مەترسیدارە ودەبێت چارەسەری گونجاو حەكیمانەی بو بدوزرێتەوە لەسەر بنەمای سەروەی راستەقینەی یاسا و سەربەخوی دەستەڵاتی دادوەری  .
هەروەها بەپرسەكانی هەرێم هەرچی زوە دەبێت چارەسەری لەت لەت بون و بەجەمسەر بونی قولی كومەڵگای كورستانی بكەن نەك قولتر كردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە