.
12:01 PM - 12/05/2021
یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند لە ڕێی دادگاوە كۆمپانیای ئەسترازینیكا ناچار دەكات لەكاتی خۆیدا ڤاكسین رەوانە بكات و ئەمەش لەدوای دواخستنی ناردن و پێدانی ڤاكسین بە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپاوە دێت.
كەرتی تەندروستی یەكێتی ئەوروپا ئەوەی ئاشكراكردووە بە پێی رێكەوتنەكەیان لەگەڵ كۆمپانیای ئەسترازینیكا بەریتانی و سویدی پێویستە بەشە ڤاكسینی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ كە بریتییە لە 90 ملیۆن ڤاكسین، تا سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ رەوانە بكات و لە هەر دواخستنێكدا، یەكێتی ئەوروپا لە ڕێی دادگاوە بەشە ڤاكسینەكەی خۆی وەردەگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە