کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

موقتەدا سەدر: ئامادەین دژی ئیسرائیل بچینە جەنگەوە

.

11:32 AM - 12/05/2021

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەك لە ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەنجامداوە ، تێیدا سەدر تەئكیدیكردۆتەوە ، بەتەواوی لەئامادەباشیدان بۆ پشتیوانیكردن لە گەلی فەڵەستین و شەڕكردن دژی ئیسرائیل.
ئەوەش لە كاتێكدایە گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان لەرۆژی دووشەممەی رابردووە، پێی نایە قۆناغێكی نوێوە ، كاتێك بزووتنەوەی حەماس سەدان مووشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد، لە بەرامبەریشدا فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل دەیان ناوچەیان لە غەزە بۆردومانكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە