کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەحمەدی نەژاد خۆی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری ئێران هەڵدەبژێرێتەوە

.

11:30 AM - 12/05/2021

مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووتری ئێران ڕایگەیاند فۆرمی خۆپاڵاوتن پڕ دەكاتەوە و خۆی بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدەبژێرێت.
مەحموود ئەحمەدی نەژاد لەبەردەم لایەنگران و هەوادارانیدا كاتێك لە پێش ماڵەكەیدا كۆبوونەوە وداوای خۆ پاڵاوتنیان لێی كرد، رایگەیاند ئامادەیە فۆرمی خۆ پاڵاوتن بۆ خولێكی نوێی سەرۆكایەتی پڕ بكاتەوە.
ئەحمەدی نەژاد دوو خول سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە و بۆ خولی سێیەم لەلایەن ئەنجوومەنی بەرژوەندییە باڵاكانی ئێرانەوە خۆپاڵاوتنەكەی رەتكرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە