.
09:57 AM - 12/05/2021
پەیمانگای نەوتی ئەمریکی ڕۆژی سێ شەمە ڕایگەیاند ئاستی کۆگاکانی نەوت لەهەفتەی ڕابردوو دابەزی بۆ 2.533ملیۆن بەرمیل لەڕێکەوتی 7/5/2021.
شیکارانی بواری نەوت پێشبینی دەکەن لەم هەفتە ئاستەکەدابەزێت بۆ 2.817 ملیۆن بەرمیل.
.
نرخی نەوتی برنت 8.67 دۆلارە،وەنرخی نەوتی تەکسا65.41 دۆلارە..
ئەمریکا بۆ دۆخی لەناکاوجەنگ وکارەساتی سروشتی وخۆپاراستن لەکەمی سوتەمەنی و هەروەها یاریکردن بەنرخی نەوت کۆگای یەدەکی نەوتی دروست کرد بۆئەوەی بەلانی کەمەوە لەکاتی گەمارۆی وڵاتانی فرۆشی نەوت بتوانێت خۆی ڕابگرێت وکاریگەری دروست نەکات لەسەر ئابوریەکەی .
کۆگایەکی گەورەی هەڵگرتنی نەوتی خاوی دروست کردکەتوانای هەڵگرتن و پاشەکەوتکردنی بڕی زیاتر لە 645 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە و بەشی زیاتر لە 90 ڕۆژ پێداویستی سوتەمەنی دەوڵەتی ئەمریکا دەکات و ناهێڵێت قەیرانی وزە لەوڵاتە دروست بێت.
مافناس:ڕێبوار محمد ئەمین، ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە