.
09:06 PM - 11/05/2021
لە پارێزگای ھەولێر چەند جێگایەکی ستراتیجی و دێرینی شاری قەڵاو مناره خرایە رەھنەوەو دەفرۆشرێت و لیژنەی خەمڵاندنی بۆ دروستکراوە، بەدڵنیایی ئه‌م هه‌نگاوه ئابڕوبه‌ره، بەسودی چەند وەبەرھێن و کۆمپانیایەکی حزبی دەشکێتەوە. و كۆمه‌ڵێك حاشیه‌ی نوێیش له سایه‌یدا دروست ده‌بن. ئه‌و بینایانه‌ی كه مۆڵكی گشتین و له‌سه‌ر راسپارده‌ی عه‌قڵی حزب بۆ قازانجی باوكانی حزب بڕیاره له هه‌ولێر بفرۆشرێن بریتین له:
١-بینای پارێزگای ھەولێر
٢-سایلۆی ھەولێر لەسەر (٦٠) مەتری
٣-خانوەکانی مەعمەل نەسیج / خواروی ناوچەی پیشەسازی ھەولێر و قۆناغی دوای ئه‌وه‌یش چه‌ندین موڵكی گرانبه‌های تر تاڵان فرۆش ده‌كرێن.
دەست بردن بۆ فرۆشتنی ئەو جێگایانە کە یادگاری بۆ دانیشتوانی ھەولێر ھەیە و موڵكی نه‌وه‌كانی رابردوو و ئیستا و ئاینده‌ن، شەرمەزاریەکی دیکەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمە و ده‌یخاته سه‌ردێڕی گینیسی شكسته‌كانه‌وه.
ھاوڕێ مەلا ستار
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە