کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دایكێك لە هەولێر: كوڕەكەیان كوشتم و دواتر سوتاندیان و رۆنی رەشیان پێدا كرد

.

08:15 PM - 10/05/2021

ژنێكی بەتەمەن لەشاری هەولێر رایگەیاند كە دوو ساڵ لەمەوبەر كوڕەكەی كوژراوە، بەڵام تائێستا تاوانبارانی رووداوەكە دەستگیرنەكراون و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات مافی وەربگرنەوە.
ژنێكی بەتەمەن لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند، لە 24ی 8ی 2019، كوڕە تاقانەكەی كە ناوی هیمداد بووە، لەلایەن كەسێكەوە كوژرا، بەڵام تائێستا هیچ كەس لەسەری دەستگیرنەكراوە. ئەو ژنە وتی‌: لە دوای رووداوەكە كەسێك لەسەر كوشتنی كوڕەكەی دەستگیركرا، بەڵام بە واستە و بەشێوەیەكی نایاسایی ئازاد كرا، بكوژی سەرەكیش هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەكراوەڵا. باسی‌ لەوەشكرد كە:كوڕەكە ی  هاوشێوەی تاوانێكی تیرۆر، تیرۆر كراوە، چونكە دوای ئەوەی كوشتویانە، تەرمەكەی سوتێنراوە و دواتر ڕۆنی ڕەشی پێداكراوە و بەتەواوی تەرمەكەی شێوێندرابوو.  ئەو دایكە داوای لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆ كرد، بكوژانی كوڕەكەی دەستگیربكەن و مافی بۆ وەربگرنەوە.  راشیگەیاند كوڕەكەی بە بەبێ باوك گەورە كرد، ئێستا تەنها خۆی  و دوو كچەكەیەتی، بارودۆخی دەروونی زۆر خراپە و داوادەات بكوژی كوڕەكەی دەستگیر بكرێت.

2VmuXgffLxU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە