کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاندی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق نیگەرانی خۆی لەبارەی حوکمدراوانی بادینان دەربڕی

.

05:19 PM - 10/05/2021

شاندی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق نیگەرانی خۆی لەبارەی سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ حوکمدراوانی بادینان دەربڕی و لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئازادیی رادەربڕین، ئازادیی رۆژنامەڤانی و مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە لە بنچینە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسین." لە پەیامەکەیدا یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانیی خۆیشی دەربڕیوە لە ناوهێنانی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوی دادگەی پێداچوونەوەی هەولێر کە گوایە حوکمدراوانی بادینان هاوکاریی داراییان لێیان وەرگرتبێت. یەکێتیی ئەوروپا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەتەواوی پابەندی مافەکانی مرۆڤ بێت، لەنێویاندا "دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە" بۆ حکومدراوانی بادینان و دابینکردنی ئازادیی رادەربڕینی تەواوەتی و ئازادیی رۆژنامەڤانی بۆ هاونیشتمانیانی. هەر ئەمڕۆ دووشەممە 10-5-2021، رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای ئازادکردنی بەپەلە و بێ مەرجی حوکمدراوانی بادینان دەکات و دەڵێت بڕیارەکەی دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان کە لە 28ـی نیسان دەرچووە، "نادادپەروەرانە" بووە و پێویستە ئەو پێنج کەسە بە زووترین کات و بەبێ هیچ مەرجێک ئازادبکرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە