کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاری كەین بیر لە جێهێشتنی تۆتنهام دەكاتەوە

.

10:35 AM - 10/05/2021

 هاری كەینی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەراو یانەی تۆتنهام هۆتسبێر   دانیێل لیڤی سەرۆكی یانەكەی ئاگادار دەكاتەوە  كە پێویستە لە میركاتۆی هاوینی داهاتوودا گوێ بۆ ئەو گرێبەستانە بگرێت سەبارەت بە داهاتووی پێشكەشی یانە لەندەنیەكە دەكرێت   لای خۆیانەوە یانەی مانچستەریونایتد ئامادەییی خۆیان دەربڕیوە بڕی 90ملیۆن پاوەند پێشكەشی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە بكەن    بە پێی هەوالێكی رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی   ئەو هێرشبەرە ئینگلیزییە خۆی داوای رۆشتن لە یانەكەی ناكات بەڵكو دەیەوێت بە شێوەیەكی گونجاو  ئیدارەی یانەكەی رێگە چارەیەكی بۆ بدۆزنەوە و بینێرنە ئەو یانەیەی كە خۆی ئارەزووی یاریكردنی لێدەكات   بۆیە پێشكەشكردنی بۆندێكی گرانبەها لە لایەن یانەی مانچستەر یونایتد بەو بڕە پارەیە وا لە دانیێل لیڤی سەرۆكی سپێرز دەكات بیر لە دەستبەرداربوون لە تواناكانی هێرشبەرە ئینگلیزییە تەمەن 27ساڵە بكاتەوە بەتایبەتی بە هۆی ئەو قەیرانە داراییە سەرجەم یانەكانی بۆ هۆی كۆرۆناوە پیادا تێدەپەڕێت

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە