کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریكردنی رامۆس لەم وەرزە كۆتاییهات

.

10:34 AM - 10/05/2021

 یاریكردنی سێرجیۆ رامۆس-ی كاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزە كۆتاییهات و پێكان رێگەی پێ نادات جارێكی تر بگەرێتەوە نێو یاریگاكان، ماوەیەكی كەم دوای چاكبوونەوەی لەپێكانەكەی جارێكی تر یاریزانی ناوبراو لەكاتی مەشق و راهێنان و ئامادەكاریدا دووچاری پێكان هات كە لەماسولكەكانی رانیدایە، ئەمەش لەكاتێكدایە بۆندی رامۆس لەكۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و تائێستاش لەسەر نوێكردنەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی نەگەیشتۆتە رێككەوتن، بەڵام پێكان باردۆخی ئەو یاریزانەی قورس كردووە، بەتایبەت لەسێ یاریی كۆتایی ئەم وەرزەی یانەكەی لەخولی یانەكانی ئیسپانیا ناتوانێت بەشداریی بكات، ئەمەش كاریگەریی لەسەر داهاتووی دەبێت و ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو پێكانە بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا  بانگهێشت نەكرێت كە بریارە هاوینی ئەمساڵ دوا یارییەكانی جامی وڵاتانی ئەوروپا بەرێوەبچێت، لەهەمان كاتدا زەینەدین زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید سەرەرای ئەوەی یاریكردنی رامۆس كۆتایی هاتووە، بەڵام ناوی لەپێكهاتەی یانەكەی لانەبردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە