کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵی گواستنەوەی یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ دەدرێت

.

10:34 AM - 10/05/2021

حكومەتی بەریتانیا بەرەسمی گفتوگۆی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەستپێكردووەو هەوڵدەدات یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان بگوازێتەوە وڵاتەكەی، بریارە رۆژی 29ی ئەم مانگە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ لەیاریگای ئەتاتوركی شاری ئەستەنبوڵی توركیا لەنێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی بەرێوەبچێت، بەڵام لەرۆژانی رابردوو حكومەتی بەریتانیا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو رێكارو رێنماییەكانی خۆ پارێزی گەشتی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بۆ چوونە چەند وڵاتێك قەدەغە كردووە و  ئەو وڵاتانەی خستۆتە لیستی سوور كە یەكێكیان توركیایە، بۆیە هەوڵدەدرێت یارییەكە بگوازرێتەوە ئینگلتەرا، لەمبارەیەوە رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردۆتەوە بەرپرسانی یوفا ئامادەن رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی یارییەكە بدەن، بەڵام مەرجیان هەیە و دەبێت چەند بەڵێننامەیەك بەیەكێتییەكان بدەن و لەو یارییە رێگە بەئامادەبوونی 22 هەزار 500 هاندەر بدەن و لەیاریگای وێمبڵی-ش بەرێوەبچێت، هەروەها مەرجێكی تر ئەوەیە چەند میوانێكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەیارییەكە ئامادە دەبن و نابێت رێنماییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەسەر دا جێبەجێبكرێت و كەرەنتینە بكرێن، لەلایەكی ترەوە یوفا داواكارییەكشی بۆ هەردوو یانەكەی یاریی كۆتایی هەیە كە دەبێت لە 20 ملیۆن پاوەندی پاداشتەكانیان خۆش بن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە