کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

(9) بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت بە سیستەمی PPP

.

10:06 PM - 09/05/2021

(9) بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت  بە سیستەمی PPP
ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، لەکۆبونەوەکەدا بابەتی دروست کردنی بەنداوی ستراتیژی و پرۆژەی ئاودێری گەورە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێکرا .
هەرلەم کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا کە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان واڵابکرێت بەڕووی ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەلی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن، بەمەبەستی دروست کردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێریە گەورەکان، کەئەمەش بەشێکە لەو هەڵمەتەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر وەک پلانی رووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
لەهەمان کاتدا هەردوو بریکارانی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و ب. راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە