کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ جاری سێیەم پێشمەرگەیەك مانی گرت و داوای چارەسەری منداڵەكانی دەكات

.

08:45 PM - 09/05/2021

بۆ جاری سێیەم پێشمەرگەیەك مانی گرت و داوای چارەسەری منداڵەكانی دەكات     

لە شاری هەولێر بۆ جاری سێیەم ئەو پێشمەرگەیەی باوكی دوو منداڵی نەخۆشە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران مانی گرت و داوای چارەسەر كردنی منداڵەكانی دەكات، رزگار نعمان  لە لێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند، بارودۆخی تەندروستی منداڵەكانی زۆر خراپە و داوای لە لایەنە پەیوەندیارەكان كرد بەهانای منداڵەكانی بچن و كەچارەسەریان لە دەرەوەی وڵاتە.
رزگار نەعمان پێشتریش دووجار لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران داواكاری ئاڕاستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بۆ ئەوەی بەهانای بچن و چارەسەری دوو منداڵە نەخۆشەكەی بكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا چارەسەر نەكراون و لە بارودۆخێكی تەندروستی خراپدان.

Kkx1J5JYJ_w

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە