کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قائیمقامی سلێمانی كاروچالاكییەكانی لیژنە هاوبەشەكانی خستەڕوو

.

03:31 PM - 09/05/2021

لە قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبوونەوەی فراوانی پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەڕێوەچوو ، تێیدا بۆ هەڵسەنگاندنی كار و چالاكییەكانی لیژنە هاوبەشەكان كرا و هاوكات ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی لەجەژنی قوربانی پیرۆز تاوتوێ كرا، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەكان لە مانگی رەمەزاندا كاری زۆر باشیان كردووە و بەدواچوونی زۆریان بۆ پابەندبوونی دوكان و بازاڕەكان بە رێنماییەكانەوە ئەنجامداوە ، وتیشی: بەهۆی سەرپێچكردنی یاسا و رێكارەكانەوە ، ژمارەیەك دوكان داخراون و سزا دراون ، ئاوات محەمەد تەئكیدیشیكردەوە ، كار و چالاكی لیژنە هاوبەشەكان تەنها لە مانگی رەمەزاندا نییە ، كارەكانی لە رابردوو و داهاتووش بە هەمان گڕوتین بەردەوام دەبێت.

iDNpRZi2nEk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە