کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری سلێمانی: لیژنەکان رۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە پاراستنی تەندروستی خەڵک

.

02:19 PM - 09/05/2021

پارێزگار و قایٔیمقام و سەرۆکی یٔەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایانگەیاند: لیژنەھاوبەشەکانی قایٔیمقامیەتی سلێمانی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مەرج و رێنماییەکان جێبەجێ دەکات و کار دەکات بۆ پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندی گشتی و داکۆکی کاری ھەموو چین و توێژەکانەو ھاوڵاتیانیش دڵنیادەکەنەوە لیژنەکان بەھەمان گوڕوتینەوە بەردەوام دەبن لە بەدواداچون و چاودێرییەکانیان.

یٔەمڕۆ یەک شەممە 9 یٔایار 2021, لە قایٔیمقامیەتی سلێمانی  بە یٔامادەبونی د.ھەڤاڵ یٔەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و یٔازاد محەمەد یٔەمین سەرۆکی یٔەنجومەنی پارێگاو جێگرانی پارێزگارو یٔاوات محەمەد قایٔیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و یٔەندامانی لیژنەھاوبەشەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو بۆ ھەڵسەنگاندنی کاروچالاکیەکانی لیژنەھاوبەشەکان .  

لەبارەی کارەکانی لیژنەکان و بەدواداچونەکانیان قایٔیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەھۆی ھەماھەنگی و ھاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و پەرۆشی ھەموان بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی گشتی لیژنەھاوبەشەکانی قایٔیمقامیەتی سلێمانی ھەنگاوی گەورە و گرنگیان ناوە بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و   بەرژەوەندی گشتی و رێگریکریکردن و سزادانی یٔەو کەسانەی کە بێ گوێدانە تەندروستی خەڵک دەیانەوێت لەدەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کاربکەن . یٔاوات محەمەد ووتیشی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لیژنەکان کارەکانیان یٔەنجام دەدەن و بەڵنیاییەوە قورسترین بڕیار داخستن و سزادانی شوێنەکانە بەڵام ناکرێت تەندروستی و ژیانی خەڵک لەبەرچاونەگیرێت لەبەریٔەوە ناچاردەبن لێپرسینەوە لەگەڵ یٔەو کەسانە بکەین کە پابەندی رێنماییەکانی کارکردن نابن ، قایٔیمقامی سلێمانی یٔاماژەی بۆ یٔەوەشکرد داخستن و سزادانی شوێنەکان بەمانای یٔەوە نییە زۆرینەی شوێنەکان خواردن و مەوادی زیان بەخش دەخەنە بازاڕەوە بەڵک و چاوکراوەیی لیژنەکان نیشان دەدات کە لە نێو ھەزاران شوێندا دەتوانن یٔەوشوێنانە  یٔاشکرا بکەن کە پابەند نابن و رووبەرووی سزایان دەکەنەوە یٔەوانەی سزادودرێن ژمارەیەکی کەمن لەنێو یٔەو ھەزاران شوێنەی کە پابەندی رێنماییەکانن.

پارێزگاری سلێمانیش د.ھەڤاڵ یٔەبوبەکر رایگەیاند : بەدانپێدانانی ھەمووان لیژنەھاوبەشەکان رۆڵێکی یەکجار گەورەو کاریگەر دەبینن لە پاراستنی تەندروستی خەڵک و داکۆکی کردن لە بەرژەوەندی گشتی ، ووتیشی پاڵپشتی تەواوی ھەوڵ و چاودێرییەکانی  لیژنەکان دەکەین بۆ یٔەوەی بتوانن بەھەمان گوڕوتینەوە بەردەوام بن لە چاودێری و بەدواداچونەکانیان ، راشیگەیاند دەبێت ھەموو لایەک بەتایبەت کاسبکاران لەوەبگەن یٔەوەی لیژنەکان دەیکات دەکۆکی کردنە لە تەندروستی و بەرژەوەندی گشت و کەسوکارمان چونکە بونی خوارن و مەوادی زیان بەخش زیان بە تەندروستی گشتیمان دەگەیەنێت ،

یٔازاد محەمد یٔەمین سەرۆکی یٔەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایگەیاند: دەستخۆشی تەواو لە لیژنەھاوبەشەکان دەکەم لەبەرامبەر یٔەو رۆڵەگرنگەی کە دەیبینن لە پارێزگاریکردن لە ژیان و تەندروستی خەڵک و داکۆکی لە بەرژەوەنی گشتی ، ووتیشی یٔەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ھەموو روویەکەوە پاڵپشت و پشتیوانی لە کار و بەدواچونەکانی لیژنەکان دەکات.


راگەیاندنی قایٔیمقامیەتی سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە