کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارتی بۆ وادەكات

.

12:17 PM - 09/05/2021

پارتی بۆ وادەكات

عومەر كەریم

هێشتا برینەكانی سەر جەستەی هەرێم كە بەهۆی لێكەوتەكانی ریفراندۆم تووشی هات، چاك نەبۆتەوە، لەم لاوە بەناوی سەروەری بۆ یاسا، شەڕێكی تری دیبلۆماسی لەگەڵ  وڵاتانی بەرەی دیموكراسی خۆشكردووە، ئەو ناو و ناوبانگەی لەم روەوە هەرێمی زەرد (پارتی) شانازی پێوەدەكرد، بوو بە بڵقی سەر ئاو، توانای خۆڕاگری بەرامبەر رەخنە و خستنەڕووی ڕاستییەكانی تەنها چەند رۆژنامەنووس و چالاكوانێكی بادینانی نەگرت، ئیتر شەڕی چی بە خەڵك دەفرۆشن لە هەمبەر هێنانەئارای ئەزموونی سەركەوتووی كوردستان، پەندێكی كوردیی بۆ بیرهێنانەوە: ماڵ خۆی لە خۆی دا ماڵ نەبوو جا میوانیش روی تێبكات،دەبێ‌ چۆن بێ‌.
 لە هەرێم، بێ‌ كاری، بێ‌ مووچەیی،نەبوونی دیدگا بۆ چارەسەری كێشەی ئەو هەموو گەنجە دانەمەزراوەی زانكۆ وپەیمانگاكان، دابەزینی ئاستی تەواوی خزمەتگوزارییەكان،شەڕ و ئاشوبی هێزەكانی عێراق و بەغداد بە كوردستان تا دێت تاو دەستێنێ‌، سنوورەكانمان بە ئاشكرا دەبەزێنرێن، ئایا بە راست هەرێم پێویستی بەم شانۆ نوێیەی پارتی هەیە بۆ سەروەری یاسا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە