کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووشەكە وێڵەكەی چین تەقییەوە و پارچەكانیش كەوتە زەریای هندییەوە

.

11:40 AM - 09/05/2021

حكومەتی چین لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد ، مووشەكە زەبەلاحە وێڵەكەی وڵاتەكەی كە كێشەكەی 18 تۆنە بەرەبەیانی ئەمڕۆ و دوای ئەوەی هاتووەتە نێو بەرگە هەوای زەوی تەقیوەتەوە و سەرجەم پارچەكانی ئەو مووشەكەش كەوتووەتە زەریای هندییەوە ، هەر لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو ، بەهۆی پێكهاتەی تەكنیكی موشەكەكەوە لەكاتی گەیشتنی بەبەرگەهەوای زەوی بە ئاسانی سووتاوە و تێكشاكەوە .
ئەوەش لە كاتێكدایە مووشەكی بی 8 ، رۆژی 29ی نیسان لە دوورگەی هاینان-ی چینەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا بۆ ئەوەی كەرەستەی دروستكردنی بنكەیەكی ئاسمانیی چینی بۆ خولگەی زەوی بگوازێتەوە ، بەڵام دواتر مووشەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە