کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەرعیەتی سەرۆکی دەستەی تەمییزی ھەرێم، ناشەرعییە

.

11:14 AM - 09/05/2021

شەرعیەتی سەرۆکی دەستەی تەمییزی ھەرێم، ناشەرعییە

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی

بە پێویستی دەزانم سەبارەت بە پرسی سزادانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی دەڤەری بادینان، سێ خاڵ بخەمەروو:

یەکەم: ساڵی رابردوو لە گەرمەی کەرەنتینە و خۆپارێزی کۆرۆنا ڤایرۆس دا، سەرۆکی یٔەنجومەنی دادوەری لە 1/ 7/ 2020دا و بەبێ بوونی پاڵپشتییەكی یاسایی، تەمەنی خانەنشینی دادوەر "عەبدولڵا علی شەرەفانی" بۆ ماوەی ساڵێك درێژكردەوە، واتا تا 1/ 7/ 2021. بۆ بریاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی ناوبراو، سەرۆکی یٔەنجومەنی دادوەری، پشتی بە یاسایەکی عێراقی بەستوە كە یٔەویش "قانون تمدید خدمە القچاە، رقم 39 لسنە 2012"یە. یٔەم یاسایە، جگە لەوەی سیفەتی یٔیتحادیی نییە، لە ھەرێمی کوردستانیش دا بەرکارنەکراوە، بەپێی بریاری ژمارە 11 ی پەرلەمانی کوردستان یاسای فیدرالی کاتێک لەھەرێم کاری پێدەکرێیت کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بەرکارکرابێت . لێرە دەردەکەوێیت یٔەنجومەنی دادوەری خۆی شەرعییەتی بەخۆی داوە...لە پێناو بەرژەوەندیی چەند یٔەندامێكی دا، کاری یاساشکێنیی کردوە و خۆشیان لەو راستیە تێدەگەن، بۆیە لە یٔێستادا داوای گۆرینی یاسای دەستەڵاتی دادوەریی دەکەن!

کەواتە مادام ناوبراو بە نایاسایی تەمەنی درێژکراوەتەوە، رەوایی بریاری پەسەندکردنی سزای رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی دەڤەری بادینان، دەکەوێتە ژیر پرسیار و قابیلە بۆ تانەلێدان.

دەبێت دەستەڵاتی دادوەریی یٔەو راستیەی لەبەرچاوبێت، كە سەربەخۆیی و جیاکردنەوەی دەستەڵاتەکان، بەو مانایە نییە کە دەستەڵاتەکانی حوکمرانی بەیٔارەزووی خۆیان پێشێلی یاسا بکەن و شەرعییەتی یاسایی بدەن بە تەمەنی خۆیان... نابێیت ھێندە چاوقایم بن بریارێک دەربکەن، كە بێ رێکاری یاسایی و بوونی بەڵگەنامەی پێویست، حوكم بەسەر چەند رۆژنامەنوس و چالاكوانێك دا بدەن و سەرۆكی دەستەیەكی نێو دادگای پێداچونەوەی هەرێم-یش، شەرعییەتی یاسایی نەبێت و ببێتە بەشێك لە پەسەندكردنی حوكمی كۆتایی بڕیاری دادگا!

دووەم : ھاتنە دەنگی یٔێمەی پەرلەمانتاران، لە سۆنگەی پەرۆشیی و خەمخۆریمانە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی راپەرین و بەھێندوەرگرتنی را و پێگەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و گروپەکانی فشار و رۆژنامەنوسان و یٔازادیی کاری رۆژنامەنوسی لە كوردستان، سەرەڕای یٔەوەی لەماوەی (30) سی ساڵی حوکمرانی خۆماڵی کوردی دا، ھیچ کەیسێک بەقەد سزادانی نارەوای رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی دەڤەری بادینان، رایگشتی لەسەر نەجوڵاوە، کەچی سوربوونی دادگا لەسەر حوکمێکی زاڵمانە و گوێنەدان بەرایگشتی لەو کەیسەدا، دەرخەری یٔەو راستییە تاڵەیە، كە بریاری دادگا لەژێر ھەژموونی حزبێکی دیاریکراودا بوە و یٔەمەش سەرەتایەکی زۆر مەترسیدارە و نابێت رێگابدرێت دادگا بکرێتە مقاشێك بۆ سەرکوتکردنی دەنگی یٔازاد و كاری یٔازادانەی چالاكوانانی مەدەنیی، چونکە یٔەمە دەبێتە مایەی دروستبوونی بێمتمانەیی ھاوڵاتیان بەدادگا و کۆی سیستمی دادوەری لەھەرێمی كوردستان دا، دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، سەرەڕای یٔەوەی ناو و ناوبانگی ھەرێم لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی و تەنانەت لای دۆستەکانیشمان، ناشیرین دەکات.

سێیەم: لەو کەیسەدا، یٔەوەی دووچاری سەرسورمانی کردووم ، بەرگریكردنی نارەوای بەشێک لە ھاوپیشەکانمە لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، کە سور دەزانن بریاری دادگا ھەڵە و ستەمکارانەیە، کەچی ھەق بەخۆیان دەدەن پاساوی بۆ بهێننەوە و کوێرانە بەبێ پاساوی یاسایی، بەرگری لە وەھا بریارێک بکەن کە وەک لەکەیەک، مێژوو لەسەر سیستمی حوکمرانی کوردستان تۆماری دەکات.

دواجار دەنگی یٔازاد لەکوێ بێت، یٔێمە لە سەنگەری بەرگریكردن لەو دەنگانە دەبین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە