ئاراس محەمەد ئاغا : ھاوکاری خێزانی شەھیدان ئەرکی سەرەکی ئێمەیە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ھەمیشە خۆی بە خاوەنی کەسوکاری شەھیدان ئەزانێت بەسەرپەرشتی ئاراس محەمەد ئاغا بەرپرسی مەلبەندی چواری دھۆک و بە ئامادەبونی سەلام سورچی و ئێمان ئامێدی ئەندامانی سەرکردایەتی و چرا خان بەرپرسی بۆری شەھیدان و بەرپرس و کادری ی ن ک ، لە بارەگای کۆمیتەی به رده ره ش کەمپینی زەڤەری شەھیدان بە ھاوکاری ئاراس محەمەد ئاغا بەرپرسی مەلبەندی دھۆک خەلاتی رێزلێنان لەگەل برێک ھاوکاری بەسەر ٣٤ خێزانی شەھیدانی سنورەکە کرد .لەوتەیەکیشدا ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاند : ھاوکاریکردنی خێزانی شەھیدان ئەرکی سەرەکی ئێمەیە، چونکە ی ن ک حزبی شەھیدانە و بەردەوام شەھیدی داوە بۆ ئازادی کوردستان ھەروەھا ئەو ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک وتی : ی ن ک خۆی بە خەمخۆری شەھیدان دەزانێت و بەردەوام داکۆکی لە مافەکانی خێزانی شەھیدان دەکات .