کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شێروانە پێشمەرگەی هەولێری دووچاری شكست كرد

.

11:10 AM - 08/05/2021

یانەی شێروانە بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركردو چووە پلەی پلەی دووەمی ریزبەندی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی لەیاریگای خۆی و لەمیانی یارییەكی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی كۆتایدا رووبەڕووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بووەوە،  لەگێمی یەكەم هەردوو یانە ئاستیان لەیەكەوە نزیك بوو، بەڵام پێشمەرگە مەترسی زیاتری لەسەر گۆلی شێروانە دروستكردبوو دوای چەندین هێرش بۆ سەر گۆلی هەردولا ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو، لەگێمی دووەم چەند گۆرانكاریەك لەپێكهاتەی هەردوو یانە كرا، دواجار شێروانە لەدقیقەی 67 و لەرێگەی ئەركان رەحیم توانی گۆلی پێشكەوتنی تۆماربكات لەدوای ئەو گۆڵەش دواتر پێشمەرگە زۆر هەولی دا ئەنجامەكە هاوسەنگ بكاتەوە، بەڵام سەرجەمی هەوڵەكانیان بێ ئاكام بوو، لەكۆتایدا یانەی شێروانە توانی یارییەكە بەو تاكە گۆڵە بباتەوەو دوای ئەو سەركەوتنە بووە خاوە 10 خاڵ بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە