کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا ئامادەیە بۆ لەخۆگرتنی یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ

.

11:06 AM - 08/05/2021

بەرەسمی حكومەتی بەریتانیا ئامادەی وڵاتەكەی بۆ لەخۆگرتنی یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا راگەیاند، هەردوو یانەی مانچستەر یونایتدو چێڵسی گەیشتونەتە یاریی كۆتایی خولەكەو بریارە رۆژی 29ی ئەم مانگە یارییەكە بەرێوەبچیبَت، كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا رێكخستنی ئەو یارییەی خستۆتە وڵاتی توركیاو لەیاریگای ئەتاتورك ، بەڵام بەهۆی رێنمایی و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەردوو یانە ناتوانن روو لەو وڵاتە بكەن بۆ ئەنجامدانی یارییەكە، بەتایبەت كە بەریتانیا چوونی هاوڵاتیانی بۆ چەند وڵاتێك قەدەغە كردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لەمبارەیەوە گرانت شابس-ی وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە وڵاتەكەی ئامادەیە ئەو یارییە لەخۆبگرێت ، هەروەها وتیشی: دەبێت ئێمە رەچاوی بارودۆخی توركیا بكەین كە ئێستا لەلیستی سوورە لەرووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئێستا لەگەڵ یوفا لەگفتوگۆدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و گواستنەوەی یارییەكە، بۆ دوا بریاریش چاوەرێی وەڵامی یوفا دەكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە