کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەڵسەنگاندن بۆ شیاوبوونی كاندیدەكان دەكات

.

11:02 AM - 08/05/2021

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ، ژوری ئۆپراسیۆنی بۆ هەڵسەنگاندنی شیاوبوونی كاندیدەكان پێكهێناوە .
لەو بارەیەوە جمانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا ، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەی مانگی تشرینی یەكەم 44 هاوپەیمانی، 267  حزب تۆماركراون و 3  هەزار و 500 كاندیدیش كێبەركێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.
جمانە غلای ئاشكراشیكردووە ، كۆمسیۆن هەڵسەنگاندن بۆ زانیاری كاندیدەكان دەكات و دواتر ناوەكانیان رەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی نەزاهە و وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن ژوری ئۆپراسیۆنی بۆ هەڵسەنگاندنی شیاوبوونی كاندیدەكان پێكهێناوە و بڕیاریشە لە 15ی رۆژی داهاتوودا ، ئەو ژوورە كارەكانیان تەواو بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە