کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق بەنیازی دەركردنی بڕیارێكە بۆ كردنە دەرەوەی سوپای توركیا

.

11:00 AM - 08/05/2021

 بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد،لە پەرلەماندا هەوڵێك هەیە بۆ دەركردنی بڕیارێك بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی توركیا لە خاكی عیراق و بەغداش بەنیازە هێزی فیدراڵی لەسەر پشتێنەی سنووری نێوان هەردوو وڵات بڵاوبكاتەوە .
بەوتەی زیادی  ئیدانەكردنی توركیا لەلایەن حكومەت و بانگهێشتكردنی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەبەغدا بەس نییە و تەئكیدی لەوەشكردەوە، بڕیارەكەی پەرلەمانی عیراق بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی توركیا دەبێت لە موسڵ    و زاخۆو هەولێر وهەروەها رێگرتن لەدروستكردنی هەربنكەیەكی سەربازیی توركیا لەسەر خاكی عیراق . وتیشی پێشكەش كردنی سكاڵا  بەئەنجوومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی و كۆمكاری عەرەبی دژ بە لەشكركێشی توركیا مافێكی دەستووری حكومەتی عیراقە. وەك ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ئاماژەی پێكردووە، هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەكەن پەیوەستە بەناردنی هێزی فیدراڵی بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی نێوان عیراق و توركیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە