کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارتی و حکومەتی قۆرخاکار

.

10:14 PM - 07/05/2021

ڕێبوار ستار

لەدوای پێکهێنانی حکومەتی یەک گرتوەوە ویان لەدوای ـ31ئابەوە  ڕێککەوتنی لایەنەکان لەگەڵ پارتی وپێکهێنانی حکومەت  وکابینەیەک لەدوای یەکەکان وئەواکاتانەی پارتی پۆستی سەرۆکی حکومەتی لابوەبەتایبەتی دوای کابینەی حەوتەوە   پارتی بەحوکمی ئەوەی دەنگی یەکەمی بەدەسهێناوە ئیتر ئەو  حکومەتی پێکهێناوە  وسەرۆکی حکومەت  بەرئەوکەوتوەو ئەویش ئەهەله ی قۆستۆتەوە بۆ قۆرخکاری دەسەڵاتەکانی بۆخۆی قۆرخکردوە بۆمەرامی حزبی خۆی وبنەماڵە هەرشتێ لەبەرژەوەندی حزب  وبنەماڵە باشبێت  هەرو بڕیارویاسا و دەستورەکان چ لەحکومەت وچ لەپەڕلەمانیش ئەو بەلای  خۆیدا ئەشکێنێتەوە کەبەرژەندی پارتی وبنەماڵەی تێدابێت ئەگەر چی لەزۆربەی کابینەکاندا واڕێککەوتون کە حکومەتی هاوبەش وحکومەتی شەراکەت بێت بەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڵام پارتی  ئەوبیانوەی هەیە کە 45کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە ئەگەر چی هەمووخەڵکی کوردستان ئەزانن ئەم کورسیانەی بەدەست هێناوە کە بەشێکی ئەوانەن کەئێستا لەژێرخاکدان وکۆچی دوایانکردوە بەشێکیشی خەڵکی شارەکانی دەرەوەی هەرێم وبگرە عێراقیشن بون کەپارتی  بەساختەکاری هەمووشتەکانیان بۆ تەواوکردون ودەنگی پارتین هەربۆیە پارتیش ئەم هەلەی قۆستۆتەوە هەم لەحکومەت وهەلە سەرۆکایەتی هەرێمیش بەتایبەتی لەم دووکابینەی دوای دا واتە (کابینەی هەشت ونۆ)دا بەتەواوەتی هەمووجومگەکانی قۆرخکردوە بەتایبەتی مەلەفی نەوت ودارایی ومووجەی خەڵک  بۆتەهۆکاری دۆخێکی دارایی خەڵک وبژێوی ژیانیان سەرباری ئەمانەش هەربەوەوە نەوەستاوە ئێستا کەخاڵێک مابوو لای خەڵک جێی دڵخۆشی بوو یاساوسەروەری یاسابوو بێ لایه نی دادگای باڵای هەرێم بوو بەڵام بەداخەوە حکومەتەکەی پارتی ئەخەونەشی لەگۆڕنا  سەروەری یاساو باڵادەستی یاسای شکاندو دادگای باڵاشی بەحزبی کردو دەستی خستە ناو بڕگەو بڕیارەکانی دادگای باڵاوە کەدادگای باڵای ناچارکرد کە پاش پیاچونەوەی ئەوکەیسەی ژۆژنامەنوسان وچالاکوانی مەدەنی لە سنوری بادیناندان  حوکمە قۆرخکاری ودەستێوەرداەکەی پارتی نەیهێشت ئەم جەژنە ئەوزیندانیانە ئاوێزانی خانەوادەومنداڵەکایان ببەوە سزاکەی بەسەریاندا سەپاند لەکاتێکدا ئەوتاوانەی ئەوانی لەسەر زیندانی کراون هیچ یاسایەک ئەو حوکمە ناسەپێنێ بەسەریاندا بەداخە مێژووی خەباتی کورد ساڵەهای ساڵە بۆ بەدیهێنانی ئازادی خۆزگوزەرانی وئاسودەی بووە بەڵام بەهۆی خۆسەپاندنەکانی پارتی وقۆرخکاریەکانی لەحکومەتدا لەهەمووڕووەکانی (دارایی ونەوت ئەمنی وسەربازی ودبلۆسی وهتد ..،کەهەمووی قۆرخکردوە وخۆی چۆنی بوێت وائەکات وبڕیارویاسا دەرئەکات وڕۆژ بەڕۆژ مەترسی جۆراوجۆر لەسەر هەرێمی کوردستان دروست دەکات  هەربۆیە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێزان هاوسەرۆکان هەمیشە لەبەرەی خەڵکدادەبن ودژی هەمووپێشێلکاریەکی یاساو سەروەریەکانی یاسان وهەردەم ئەیانەوێ باشترین خۆشگوزەرانی وئازادی ڕادەربڕین وڕۆژنامەنوسی فەراهەم بکەن وەک چۆن لەزۆنی سەوزە هەمووئازادیەکی تاک فەرهەم کراوە ئاواش خەباتی مەدەنی دەکات تالەهەمووکوردستاندا ئازادی فەراهەم بکرێت کۆتای بەداسەڵاتی قۆرخکاری وتاکڕەوی بهێنرێت تاخەڵکی هەرێمەکەمان ئازاد بژین وژیانێکی خۆشگوزەران وهێنانەدی تەواوی مافەکانیان بۆدەستەبەربکات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە