.
02:04 PM - 06/05/2021
جلوبەرگە رەنگاوڕەنگەکانی ژنە کۆچەری…
جلوبەرگە رەنگاوڕەنگەکانی ژنە کۆچەرییەکانی قشقای
لەگەڵ هاتنی وەرزی کۆچی بەهارەدا، جارێکی تر ژنە کۆچەرییەکانی «قشقای» بە جلوبەرگە رەنگاوڕەنگەکانیانەوە لە دەشت و کێوەکانی ئەسفەهان لە ئێران دەرکەوتنەوە.
ئەمساڵ بەهۆی زوو هاتنی گەرماوە لە ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە کۆچی قشقاییەکان زووتر لەکاتی خۆی بووە کە ساڵانە لە وەرزی بەهار و پاییزدا بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان کۆچ دەکەن.
قشقایی چەند تیرەیەکی تورکمانی ئێرانن و زیاتر لە ناوچەکانی شیراز و ئەسفەهان نیشتەجێن و بە تورکیش قسە دەکەن.
ئومێد محەمەد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە