کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كاروباری شەهیدان مینحەی زیندانیان خەرج دەكات

.

11:01 PM - 04/05/2021

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ گەلی كوردستان نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە دوای وردبینی، پێداچوونەوە و پاككردنەوەی لیستی ناوی زیندانی و گیراوانی سیاسی، بڕیاریانداوە بە بەردەوامبوون لە خەرجكردنی منحەی مانگانە بۆ 639 زیندانی. وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕاشیگەیاندووە لەرۆژی یەكی ئایارەوە بڕیارەكە كاری پێكراوە و بەردەوام دەبن لەخەرجكردنی مووچەی ئەو زیندانی كراوانە بەمەرجێك بایۆمەتریان كردبێت و بە بەڵێننامەی دادنووس بیسەلمێنن كە هیچ مووچەیەكی تریان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراقدا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە