کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بزوتنەوەی تاڵیبان هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی دەكات بۆ سەر ئەمریكا

.

10:59 PM - 04/05/2021

جارێكی تر بزووتنەوەی تاڵیبان ئیدارەی جۆ بایدنی تۆمەتبار كرد بەوەی سەركەوتوو نەبووە لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەئەفغانستان ، لەو بارەیەوە سوهەیل شاهین ئەندامی باڵای تیمی دانوستانكاری تاڵیبان لەگەڵ ئەمریكا رایگەیاند ئیدارەی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا شكستیهێناوە لەكشانەوەی هێزەكانی پێنتاگۆن و ئێستا ئێمە مافی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانمان هەیە و قبوڵی ناكەین ئەمریكا بەپێی بەرژەوەندی خۆی لە خاكی ئەفغانستان مامەڵە بكات، ڕاشیگەیاندووە بزووتنەوەی تاڵیبان خاوەنی ژمارەیەكی زۆر لەخۆبەخشە كە لەچاوەڕوانیدان بخرێنە سەر لیستی شەڕكەرەكان و دژی ئەمریكا بجەنگن.
لە لایەكی ترەوە دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەفغانستان بڵاویانكردۆتەوە دوای رێككەوتنی تاڵیبان و ئەمریكا، پەیوەندییەكانی تاڵیبان لەگەڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە زیاتر پەرەی پێدراوە و ئەوەش نیگەرانی قوڵی ئەمریكای لێكەوتۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە