کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیڵسی و ریاڵ مەدرید بۆ بەدەستهێنانی دووەم بلیتی یاری كۆتایی دەجەنگن

.

10:54 PM - 04/05/2021

یاریگای ستامفۆرد بریدج لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەبێتە وێستگەیەك لەبەردەم هەردوو یانەی چیڵسی ئینگلیزی و ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ گەیشتنە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كاتێك ئەو دوو یانەیە لەیاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی روبەروی یەك دەبنەوە لەیاری چوندا كە لەیاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ لەمەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەرێوە چوو هەردوو یانە بەگۆڵێك یەكسان بوون ئەوەش دەرگای گەیشتنی بۆ یاری كۆتایی ئەو پاڵەوانێتی یە بەكراوەیی لەبەردەم هەردوو یانە هێشتۆتەوە  كە چیڵسی بەبردنەوە بەهەر ئەنجامێك و یەكسان بون  بەبێ گۆڵ دەگاتە یاری كۆتایی و ریاڵ مەدریدیش بەبردنەوە و یەكسان بوون بەگۆڵێك زیاتر بۆ یاری كۆتایی سەردەكەوێت بەڵام ئەگەر لە90دەقیقەی كاتی یاسایی بەگۆڵێك یەكسان بن دەبێت 30دەقیقەی زیاتر یاری بكەن بۆ دیاریكردنی ناسنامەی براوەی یاریەكە تۆماس تۆشێلی ئەڵمانی و راهێنەری چیڵسی خاوەنی تۆمارێكی نایابە لەو یاریانەی لەبەرامبەر زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری ریاڵ مەدرید ئەنجامی داوە  بەجۆرێك تۆشێل لەپێشتردا 5 جار روبەروی زێدان بۆتەوە  راهێنەرە ئەڵمانیەكە راهێنەری یانەكانی دۆرتمۆند و پاریس سان جێرمان و چیڵسی بووە  بەڵام زێدان تەنها سەرپەرشتی ریاڵ مەدریدی كردووە  لەو پێنج یاریەدا تۆشێل بردنەوەیەكی تۆمار كردووە و لە4 یاریەكەی تریش یەكسان بوون و زێدان خاوەن هیچ بردنەوەیەك نییە لەبەرامبەر تۆشێل  چیڵسی بەو گۆڵەی لەیاری چون لەیاریگای ریاڵ مەدرید تۆماری كرد بارودۆخی باشترە پێش ئەنجامدانی یاری گەرانەوە و لەبەردەم هەلێكی گرنگە تا بتوانێت بگاتە یاری كۆتایی ئەگەر بەیەكسان بونی سپی لەو یاریە بێتە دەرەوە  لەبەرامبەردا یانەی ریاڵ مەدرید كێشەی پێكانی ژمارەیەك یاریزانی هەیە كە بەهۆیەوە لەیاری چونیشدا نەیانتوانی بەشداری بكەن و یاریزانانی ئەو یانەیە لەسەرەتای ئەم وەرزەوە روبەروی 58 پێكان بونەتەوە و بۆ ئەم یاریەش زێدان تواناكانی رافائیل ڤارانی بەرگریكاری فەرەنسی لەدەستدا ئەمە جگە لەبێ بەش بونی لەتواناكانی لۆكاس ڤاسكێز و دانی كارفاخال لەگەڵ ئەوەشدا ئەو راهێنەرە فەرەنسی یە هەواڵی خۆشی پێگەیشت ئەویش گەرانەوەی سێرجیۆ رامۆس و ڤیدی ڤالڤێردی بوو بۆ پێكهاتەی سەرەكی  لەئاستی ناوخۆیی بارودۆخی هەردوو یانە لەیەكەوە نزیكە بەجۆرێك ریاڵ مەدریدی خاوەن 13 نازناوی چامپیۆنس لیگ ركابەری دەكات لەپێناو پارێزگاری كردن لەنازناوی لالیگای ئیسپانی كە ئێستا بە74 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە بەجیاوازی 2 خاڵ لەدوای ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگ و تەنها 4 جەولە لەركابەریەكانی ئەم وەرزە ماوە  هەرچی چیڵسی یە ئەنجامەكانی لەگەڵ هاتنی تۆشێل بۆ راهێنەرایەتی زۆر باشە و لەریزبەندی پریمەرلیگ پلەی چوارەمی گرتووە بە61 خاڵ كە ئەو پلەیە دەیگەیەنێتە ركابەریەكانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ  ماوەتەوە بڵێین  هەردوو یانە 90 دەقیقە یاخود زیاتریان لەبەردەم ماوە تا ركابەری بكەن لەپێناو بەدەستهێنانی دووەم بلیتی گەیشتنە یاری كۆتایی یاریگای ئەتاتوركی ئۆڵمپی لەئەستامبولی وڵاتی توركیا كە وابریارە لەرۆژی 29ی ئەم مانگە بەرێوەبچێت و پاڵەوانی ئەم وەرزە لەو یاریگایە ئاشكرا دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە