کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەیسی بادینان

.

08:03 - 04/05/2021

كەیسی بادینان
هیوادارم هەواڵی پێشتراستكردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێر لە لایەن دادگای پێداچونەوەی كوردستان بە زۆرینەی 3 لە كۆی 5 ئەندامی ئەم دەستەیە لە كەیسی چالاكوانانی بادینان ڕاست نەبێ , چونكە ئەگەر ڕاست بێت بە پاشەكشەیەكی گەورە لە ڕێرەوی دیموكراسیەت و بەهاكانی لە كوردستان دادەنرێت  و زۆر بە نەگەتیف لەسەر هەرێمی كوردستان ودۆزەكەی دەشكێتەوە بە تایبەتی كە زۆربەی كونسڵیات ووڵاتانی جیهانی ئازاد و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەتمەند بە بواری ماڤی مرۆڤ بایەخێكی زۆر بەو دۆسییە دەدەن و چاودێری وردی دەكەن  .
هیوادارم دادوەران هەوڵ بدەن بێ لایەنی خۆیان بپارێزن  و دور لە هەر جۆرە ئینتمایەك بڕیاری سەربەخۆ و بێلایەنانە بدەن  بەتایبەتی ئەو سێ دادوەرە چونكە پێش هەمو شتەكە بیرو باوەڕ و ئینتیمای خۆیان لەكەدار دەكەن لەم كاتە هەستیارە.
بڕیاریدان بە پێچەوانە بە پەڵەیەكی ڕەش لەنێوچاوانی دادگاكانی كوردستان دادەنرێت و رۆژێكی ڕەش لە مێژوی دادپەروەری مرۆڤایەتی لەهەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت  .
هەمیشە بڕوام وایە كە ستراتیجەتی گەلی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی بەپتەوكردنی دیموكراسیەت و كومەڵگای مەدەنی دەبێت نەك كپكردنی ئازادییەكان.

سەردار هەركی
یاساناس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە