کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێمی كوردستان لە نیساندا 11.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

.

06:34 PM - 04/05/2021

هەرێمی كوردستان لە نیساندا 11.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە
رێكخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەكانی نەوت ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمانگی نیساندا نزیكەی 11 ملیۆن‌و 700 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، بەشێكی زۆریشی ئەو نەوتەش هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا‌و ئیسرائیل‌و مالیزیا كراوە.
رێكخراوی ڕوونبین لە راپۆرتێكدا، زانیاری لەسەر نەوتی باركراوی هەرێمی كوردستان لەبەندەری جەیهانی توركیا بڵاوكردۆتەوە‌و ئاماژەی بەوەكردوە، لە مانگی نیساندا 11 ملیۆن‌و 684 هەزار‌و 213 بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیهانەوە هەناردەی وڵاتانی جیهان كراوە.
لەو بڕەش لەسەدا 40ی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی 4 ملیۆن‌و 707 هەزار بەرمیل بووە هەناردەی ئیتاڵیا كراوە، هەروەها لەسەدا 29ی نەوتی هەرێم هەناردەی یۆنان كراوە، لەدوای ئەوانیش كرواتیا‌و ئیسرائیل‌و ئیسپانیا‌و رۆمانیا‌و مالیزیا بەڕێژەی جیاواز نەوتیان لە هەرێمی كوردستانیان كڕیووە.
وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ئەو نەوتی لە بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردەكراوە، تەنها نەوتی باركراوی كەشتییەكانە‌و بەمانای كۆی بەرهەم‌و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان نایەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە