کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار وەزیر بانگێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێن

.

06:29 PM - 04/05/2021

چوار وەزیر بانگێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێن
لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی  راپۆرتی دووەمی  پرۆژە یاسای  چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستانی كردبوو  كۆبۆوە.
(زیاد جەبار محەمەد) سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی تایبەت بوو بەڕاپۆرتی دووەمی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ناردوێتی بۆ پەرلەمان.
وتیشی ، دوای خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنی راپۆرتەكە بەپێویستمان زانی كە 4 وەزیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی لیژنەكەمان بكەین تاوەكو رونكردنەوە و وردەكاری زیاتر لەوبارەیەوە بخەنەڕوو .

iPxf76Erw5Y

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە