کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێكخراوی ستۆپ: یاسای چاكسازی بەسستی جێبەجێ دەكرێت

.

06:25 PM - 04/05/2021

ڕێكخراوی ستۆپ: یاسای چاكسازی بەسستی جێبەجێ دەكرێت
 ڕێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و گەشەپێدان و هەڵسەنگاندن، سێیەمین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی پڕۆسەی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، یاسای چاكسازی بەسستی جێبەجێ دەكرێت و لە هەموو دامەزراوەكان بە یەك ئاست بەڕێوەناچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاكی، دامەزراوەكانی سەرۆكایەتی هەرێم‌و ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتەكانی پێشمەرگە ناوخۆو دۆسیەی هێزەكانی ئاسایش، هیچ داتایەكیان ئاڕاستەی دەستەی دەسپاكی نەكردووە لەبارەی جێبەجێكردنی یاساكەو  لەپرسی گەڕاندنەوەی قەرزەكان‌و بەپێی ڕاپۆرتی دووەمی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، لەكۆی 928 ملیار دینار قەرز كەلای بازرگانەكانە، تەنها 2 ملیارو 11 ملیۆن دیناری بۆ حكومەت گەڕاوەتەوە.

-FGzs7cO09I

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە