کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی كازمی: عیراق ئەمساڵ بودجەی تەواوكاری نابێت

.

05:58 PM - 04/05/2021

راوێژكارێكی كازمی: عیراق ئەمساڵ بودجەی تەواوكاری نابێت
راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، بەهۆی دواكەوتنی یاسای بودجەی گشتی 2021وە بەدووری دەزانین ئەمساڵ بودجەی تەواوكاریمان هەبێت، چونكە تائێستا خەرجی و داهاتەكان بەتەواوی دەرنەكەوتوون.
(مەزهەر محەمەد ساڵح) راگەیاندووە، پێشبینی ناكەم ئەمساڵ عیراق بودجەی تەواوكاری هەبێت، چونكە پەسەندكردنی بودجەی گشتی زۆر دواكەوت، ئەوەش لەكاتێدایە دەبوو لەسەرەتای ساڵدا پەسەند بكرایە بۆ ئەوەی لانی كەم لەناوەڕاستی ساڵدا حكومەت دەیزانی خەرجی داهاتەكان چەندەو ئایا پێویستی بە دانانی بودجەی تەواوكاری هەیە یاخود نا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەتەنها بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو مانایە نایەت كە پێویستە بودجەی تەواوكاری ئامادەبكرێت، جگەلەوەش بودجەی ساڵی 2021ی عیراق كورتهێنانی هەیە، بۆیە حكومەت دەتوانێت لەو پارە زیادەی كە لەنرخی نەوتدا دەستی دەكەوێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان بەكاری بهێنێت لەبری ئەوەی قەرز بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە