کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق پشكەكانی كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیل دەكڕێتەوە

.

05:51 PM - 04/05/2021

عیراق پشكەكانی كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیل دەكڕێتەوە
(ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، هەوڵدەدەن لەرێگای كۆمپانیای نەوتی باشوورەوە، پشكەكانی كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیل لەكێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قوڕنە بكڕنەوە.
وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان لە لێكۆڵینەوەدایە بۆ ئەوەی لەرێگای كۆمپانیای نەوتی باشوورەوە، پشكەكانی كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیلی ئەمریكی لەكێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قوڕنەی یەك بكڕنەوە.
ئاماژەی بەوەشكراوە، كە كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیل بەنیازە لەسەدا 32 پۆینت 7ی پشكەكانی لەكێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قوڕنەی یەك بفرۆشێتەوە، وەزارەتی نەوتی عیراقیش لەسەر ئەو پرسە دانوستانەكانی لەگەڵ ئەو كۆمپانیا ئەمریكیە دەستپێكردووە.
لەبارەی گفتووگۆكان لەبارەی گەشەپێدانی كێڵگەی گازی عەكاس لە رۆژئاوای عێراق (ئیحسان عەبدولجەبار) ئەوەی خستەڕوو، كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی تۆتاڵی فەرەنسی و شێڤرۆنی ئەمەریكی نزیكین لە گرێبەستی گەشەپێدانی ئەو كێڵگە غازییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە