.
02:36 PM - 04/05/2021
به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردن و نه‌شیاوی بۆ خواردن، قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك په‌تاته‌دا ده‌گرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: خواردنی پەتاتەی چەکەرەکردو زیانی تەندروستی هەیە.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه (2021.5.4) له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردنه‌وه لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر په‌تاته‌ی چه‌كه‌ركردودا گرتوه كه خواردنی زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كه به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه.
وتیشی: ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه، سه‌وزبوونه‌ته‌وه، نەرم بوە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن نیه چونكه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
رونیكرده‌وه:بەهۆی کارلێکه کیمیاییەكانه‌وه چەکەرە دروست دەبێت و رەنگی په‌تاته‌كه دەگۆڕێت بۆ سەوز و نەرم دەبێته‌وه، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی لەشی مرۆڤ.
راشیگه‌یاند: په‌تاته نابێت له شه‌ش مانگ زیاتر عه‌مبار بكرێت، چونكه پله‌ی گه‌رما و شێ و شێوازی عه‌مباركردنی زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت زوو خراپ ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی قڕكه‌ره‌كانه‌وه بۆ پاراستنی له قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج) مادەی سۆلانین و ئەلفا کانونین، دایۆکسین و سلیکات دروست دەکات، کە مادەی ژەهرییە و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی قاتعه‌كانی عه‌لوه، دوكان و خواردنگه‌كانی له‌فرۆشتن و به‌كارهێنانی په‌تاته‌ی چه‌كه‌ره‌كردو ئاگاداركرده‌وه و ده‌ڵێت: له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت خاوه‌ن شوێنه‌كه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ك داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كات، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان، ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه‌ته‌وه مه‌خۆن و له‌كاتی هه‌بوونیدا په‌یوه‌ندی به قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بكه‌ن.
دوای دەستگرتن بەسەر بڕێكی زۆر پەتاتەدا به فه‌رمانی قایٔیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌تاته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لەکاتی هەبوونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قایٔیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه بکەن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە