کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری ئامێدی بۆردومان دەكەن

.

01:40 PM - 04/05/2021

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە چڕی چیا بەرزەكانی گوندی بازێی ناحییەی كانی ماسێ بۆردومان دەكەن.
بەڕێوەبەری ناحییەكەش دەڵێت: سوپای توركیا نۆ  كیلۆمەتر هاتووەتە ناو سنووری كوردستانەوە و دانیشتووانی سنوورەكەش ماڵەكانیان جێهێشتووە.  
لەو بارەیەوە سەربەست ئاكرێیی بەڕێوەبەری ناحییەی كانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی رایگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە چڕی بۆردومانی چیا بەرزەكانی نزیك گوندی بازێی ناحیەكەیان كردووە.
وتیشی: سوپای توركیا نزیكەی نۆ كیلۆمەتر هاتۆتە ناو سنووری كوردستانەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە دانیشتووانی ئەو گوندانە ماڵەكانیان جێهێشتووە سوپای توركیا بە بیانووی بوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو سنوورە چەندین جارە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەبەزێنێت و بۆردومانی گوندنشینان دەكات و زیانی مادی و گیانی بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە