کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا میوانداری یاری كۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ دەكات

.

10:57 AM - 04/05/2021

وا بریارە رۆژی 29ی ئەم مانگە لەیاریگای ئەتاتوركی ئۆڵمپی یاری كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپای ئەم وەرزە بەرێوە بچێت   یاریگای ئەتاتوركی ئۆڵمپی تایبەتە بەهەڵبژاردەی توركیا و گەورەترین یاریگایە لەو وڵاتە   ئەو یاریگایە بەیاری كۆتایی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەورپای ساڵی 2005 بەناوبانگە كاتێك یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەو یاریەدا لەبەرامبەر میلانی ئیتاڵی لەگێمی یەكەمدا بە3 گۆڵ لەدواوە بوو توانی لەگێمی دووەمدا سێ گۆڵ تۆمار بكات و ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە پێش ئەوەی بەلێدانە یەكلاكەرەوەكان شكست بەمیلان بهێنێت و ببێتە پاڵەوان   ئەو یاریگایە بەناو كەمال ئەتاتوركی دامەزرێنەری كۆماری توركیا ناونراوە و لەساڵی 2002 كراوەتەوە و چەند روداوێكی وەرزشی لەخۆگرتووە   یاریگای ئەتاتوركی ئۆڵمپی بریار بوو یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی 2020میوانداری بكات بەڵام بەهۆی بڵابونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا یوفا بریاریدا شوێنی یاری كۆتایی بگۆڕێت و لەلیشبۆنەی پورتوگالی بەرێوە چوو و بایرن میونشنی ئەڵمانی توانی نازناوەكە بەدەستبهێنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە