کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوبژیوانێكی هۆڵندی یاری نێوان مان سیتی و سان جێرمان بەرێوەدەبات

.

10:56 AM - 04/05/2021

 بیۆرن كیوپێرسی ناوبژیوانی هۆڵندی لەلایەن یەكێتی تۆپێ پێی ئەوروپا دیاریكراوە بۆ بەرێوەبردنی یاری چونی قۆناغی پێش كۆتایی نێوان مان سیتی و پاریس سان جێرمان   یوفا لەرێگەی پێگەی ئەلكترۆنی خۆی بڵاویكردۆتەوە: كویپێرس وەك ناوبژیوانی سەرەكی دەبێت و لەگەڵیدا ساندرۆ ڤان رۆیكیل و ئاروین زینسترای هاونیشتمانانی هاوكاری دەكەن   هەروەها ڤام بویكل وەك ناوبژیوانی ڤار كار دەكات بەهاوكاری دینیس هیگلەر   جێی وەبیرهێنانەوەیە یانەی مانچستەرسیتی هەنگاوێك خۆی لەیاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ نزیك كردۆتەوە دوای ئەوەی یاری چونی پاریسی بە2گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەسودی خۆی یەكلایی كردەوە  لەلایەكی ترەوە یوفا دانێلی ئۆرساتۆی ناوبژیوانی ئیتاڵی دیاریكرد بۆ بەرێوەبردنی دووەم یاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ لەنێوان چیڵسی و ریاڵ مەدرید كە ئەو ناوبژیوانە لەلایەن ئەلیساندرۆ جیالاتینی و فابیۆ بریتی هاونیشتمانانی هاوكاری دەكرێت و ماسیملیانۆ ئیراتیش بەرپرس دەبێت لەتەكنەلۆژیای ڤار

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە